کوردستانی
یەکێتی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە ئەمڕۆ سۆشیاڵ میدیای تەنیبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە روونکردنەوەیەکدا سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، کۆنگرە و پلینیۆم ناکرێ و ژمارەی سەرکردایەتی کەم ناکرێتەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، کۆنگرە و پلینیۆم ناکرێ و ژمارەی سەرکردایەتی کەم ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021 لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە بەستنی کۆنگرە یان پلینیۆم سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند "لە ھەندێ میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیازی بەستنی پلینۆم، یان کۆنگرە و کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتیی ھەیە، بۆ ھەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ھیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ ئەو مەبەستە، ئەو ھەواڵانەش کە لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە".
ئهوه لهكاتێكدایه پێشتر له چهند میدیایهك بڵاوكرایهوه، یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بهنیازه لهئایندهیهكی نزیكدا، كۆنگره ببهستێت و گۆڕانكاری له هەیکەلی ئیدارهی ئهو حزبهدا بكات و سهرۆك و دوو جێگر ههڵبژێرێت، ههروهها ژمارهی ئهندامانی سهركردایهتیش كه 124 ئهندامن، بۆ نیوه كهمبكاتهوه.
دەقى رونکردنەوەکە:
روونکردنەوەیەک لە سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە
کۆنگرە و پلینیۆم ناکرێ و ژمارەی سەرکردایەتی کەم ناکرێتەوە
لە ھەندێ میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیازی بەستنی پلینۆم، یان کۆنگرە و کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتیی ھەیە، بۆ ھەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ھیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ ئەو مەبەستە، ئەو ھەواڵانەش کە لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە.
سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی
ی.ن.ك
بیروڕا



