کوردستانی
بۆ جاری سێیه‌م له گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك له تاوه‌ره‌كانی كاره‌با ده‌دزرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای گه‌رمیان رایگه‌یاند، بۆ جاری سێیه‌م ژماره‌یه‌ك له‌تاوه‌ره‌كانی كاره‌بای 33 كه‌یڤی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان دزراون، له‌ئێستاشدا سكاڵایان تۆماركردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌و رووداوه.
ئەمڕۆ چوارشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا له‌سنوری هه‌ردوو قه‌زای كه‌لار و ناحیه‌ی سه‌نگاو ژماره‌یه‌ك تاوه‌ر دزیان لێكرا، مه‌ترسی كه‌وتنیان لێكرا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌فس نزمه‌وه له‌سنوری ناحیه‌ی رزگاری له‌نزیك هه‌ردوو گوندی عه‌بدوڵاقوتو و حاجی عه‌واد هه‌ستاون به لێكردنه‌وه و دزینی پارچه‌كانی تاوه‌ركانی 106 و 107 و 108، به‌مه‌ش مه‌ترسی كه‌وتنی ئه‌و تاوه‌رانه ده‌كرێت، له‌كاتی كه‌وتنی هه‌ریه‌ك له‌و تاوه‌رانه چه‌ندین شار‌و شارۆچكه بێ كاره‌با ده‌بن".
باسی لەوەشکردووە "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای گه‌رمیان له‌ڕێگەی دادگاوه سكاڵای یاسایی تۆماركردووه بۆدۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه‌و به‌سزا گه‌یاندنیان".

ر. ر
بیروڕا