کوردستانی
قایمقامییەتی هەولێر: دەست بەسەر 600 بوتڵ غازی شاراوەدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامییەتی هەولێر رایگەیاند، لە یەکێک لە باخچەکانی نزیک هەولێر دەستیان بەسەر 600 بوتڵ غازی شاراوەدا گرتووە کە ویستوویانە بە نرخێکی گرانتر بیفرۆشنەوە.
قایمقامییەتی هەولێر رایگەیاند، لە یەکێک لە باخچەکانی نزیک هەولێر دەستیان بەسەر 600 بوتڵ غازی شاراوەدا گرتووە کە ویستوویانە بە نرخێکی گرانتر بیفرۆشنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021 قایمقامییەتی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "رۆژی چوارشەممە 20-10-2021 دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و چاودێریکردنی یەکێک لە باخچەکانی نزیک شاری ھەولێر، راستەوخۆ بەسەرپەرشتی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، توانرا دەست بەسەر زیاتر لە(600)بوتڵ غازی ماڵاندا بگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "مەبەست لەشاردنەوەی ئەو بوتڵە غازانە قۆرخکردنە لەنرخ و فرۆشتنەوەی بەنرخێکی گرانتر بە ھاوڵاتییان، لەسەر ئەم کەیسە سێ کەس دەستگیرکران و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".
ر. ر
بیروڕا



