کوردستانی

پەرلەمانی کەتەلۆنیا بەزۆرینەی دەنگ خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستانی ناساند

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کەتەلۆنیا بەزۆرینەی دەنگ خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستانی ناساند
مەودا میدیا-

میدیا ئیسپانییەکان بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی کەتەلۆنیا بە زۆرینەی دەنگ خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای بە فەرمی ناساند.

بە پێی بڵاوکراوەی میدیا ئیسپانییەکان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیای سەر بە ئیسپانیا لەکۆی 129 ئەندامی پەرلەمان، 111 پەرلەمانتار دەنگیاندا بە بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

ناساندنی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە کاتێکدایە، پێشتریش ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە شاندێکی رۆژئاوا کرد و ئەوەش تورکیای توڕەکرد.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan