عیراقی

له‌ سێگۆشه‌ی عیراق و سوریا و ئوردن هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپەیمانان

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سێگۆشه‌ی عیراق و سوریا و ئوردن هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپەیمانان
مەودا میدیا-

بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌فی هێزه‌كانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سێ کوچکەی سوریا،ئوردن و عیراق بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کرایە سەر.

میدیا عیراقییەکان رایانگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لەنێو خاكی سوریاوە لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشكراوەتەسەر بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف كە دەكەوێتە سێگۆشه‌ی نێوان سنووره‌كانی سوریا، عیراق و ئوردن.

ئەوەش خراوتەڕوو، ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە سێ پێگه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی هاوپەیمانانیان كردووەتە‌ ئامانج، تا ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی نه‌زانراون.

لە لای خۆشییەوە روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردەوه‌‌، ئاگرێكی گەورە لە بنكەكە كەوتووەتەوە و ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی بەهێزیش بیستراوه.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال