کوردستانی

لێبڕینی مووچە دەستپێدەکاتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێبڕینی مووچە دەستپێدەکاتەوە؟
مەودا میدیا-

ئاژانسێکی عیراقی ئاشکرای دەکات لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەراندەکاتەوە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی حکومەتی هەرێم هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.

بە پێی بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی هەواڵی مەعلومە کە پشتی بەسەرچاوەیەکی ئاگادار بەستووە ئاماژە بەوەدەکات "لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە حکومەتی هەرێم دەستدەکاتەوە بەلێبڕینی مووچەی فەرمانبەران".

لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا ئەوەش خراوتەڕوو "ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەرێمی کوردستان‌ و حکومەتی فیدراڵ بۆ رەوانەکردنی 200 ملیار دیناری مانگانە ئەنجامدرابوو، لەکۆتایی ئەمساڵ کۆتایی دێت، هەربۆیە لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە جارێکی دیکە حکومەتی هەرێم بەڕێژەی لە21% له‌ مووچەی فەرمانبەران دەبڕێتەوە".

پێشتریش لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا شیروان میرزا، ئەندامی پێشووتری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "رێکەوتنی ناردنی 200 ملیار دینارەکەی نێوان هەرێم و بەغدا لە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی پێدێت و دیارنییە رێکەوتنی نوێ دەکرێت یان نا".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan