کوردستانی
لەبارەی سوتەمەنییەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیارێکی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 4ی ئەم مانگەوە بڕیاردراوە بە رێگەپێدانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان، پاشماوەی نەوتی و مادە کیمیاییەکان.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 4ی ئەم مانگەوە بڕیاردراوە بە رێگەپێدانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان، پاشماوەی نەوتی و مادە کیمیاییەکان.
بە پێی دواین نوسراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی لەسەرە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە "بڕیاردراوە بە رێگەپێدانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان، پاشماوە نەوتییەکان و مادە کیمیاوییەکان".
هەر لە نوسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "هەر رێگەپێدانێکی دیکە کە تایبەتە بە گواستنەوەی کەل و پەل و پێداویستییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت و گازی نێودەوڵەتی و خزمەتگوزارییەکانی، تەنها بە رەزامەندی وەزیر دەبێت بەپێی رێنماییە کارپێکراوەکانی وەزارەت".
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوهی زیاتر له دوو ههفتهیه نرخی سوتەمەنی (بەنزین، نەوتی سپی و غازی ماڵان) روو لە بەرزبوونەوەیە و تا ئێستاش حكومهتی ههرێمی كوردستان، هیچ ههنگاوێكی كرداری لهوبارهیهوه نهگرتوهتهبهر.
ر. ر

ر. ر
بیروڕا



