کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 26 پلە، سلێمانی 24 پلە, دهۆک 26 پلە، هەڵەبجە 27 و کەرکوک 30 پلە.
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan