کوردستانی
موراد قەرەیلان: پارتی یەکێکە لە لایەنەکانی هێرشەكانی دەوڵەتی تورک
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە) رایگەیاند، بۆ کورد لە ئێستادا یەکێتیی نەتەوەیی پێویستییەکی بەپەلەیە، بەڵام داگیرکەرانی کورد وەک هەمیشە یاری بە چارەنوسی کورد دەکەن، ئێمە لە هەوڵداین بۆ پوچەڵ کردنەوەی پلانەکانیان و هەوڵ بۆ یەکێتی نەتەوەیی دەدەین، بەڵام پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک کار دەکات و نیشانی دەدات، کە یەکێتی نەتەوەیی زوو پێک نایەت.
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە) رایگەیاند، بۆ کورد لە ئێستادا یەکێتیی نەتەوەیی پێویستییەکی بەپەلەیە، بەڵام داگیرکەرانی کورد وەک هەمیشە یاری بە چارەنوسی کورد دەکەن، ئێمە لە هەوڵداین بۆ پوچەڵ کردنەوەی پلانەکانیان و هەوڵ بۆ یەکێتی نەتەوەیی دەدەین، بەڵام پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک کار دەکات و نیشانی دەدات، کە یەکێتی نەتەوەیی زوو پێک نایەت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە) لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ میدیا نیوز، تیشكی خستەسەر پلانی داگیركەران بۆ پەرتەوازەكردنی گەلی كورد و مەترسی هاوكاریكردنی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەكە)ی بۆ هێرش و داگیركارییەكانی توركیا باسكرد و هەروەها، گرنگی یەكێتی نەتەوەیی و هەوڵەكانیان بۆ بەدیهێنانی ئاشكراكرد و رایگەیاند "پێویستییەکی زۆر بەپەلە هەیە بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و سیاسەتێکی هاوبەشی کوردستانی، بەڵام داگیرکەرانی چەوسێنەر دەستیان لەوەدا هەیە، یاری بە سەر سیاسەتی کوردستانەوە دەکەن، واتە ئەوان قورساییان هەیە، ئێستا دۆخی یەنەکە ئاساییە، بەڵام پەدەکە بەتایبەتی بەشدار بووە لە چەمک و دید و خواستەی دەوڵەتی تورکیادا، کە دەیانەوێت پەکەکە و لە کەسایەتیی پەکەکەشدا دەستکەوتەکانی کورد لە ناو ببەن، ئێستا یەکێک لە لایەنەکانی ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورک پەدەکەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پەدەکە گەمارۆی ناوچەکانی گەریلای داوە، ئابڵوقە دەسەپێنێت، رێگەکان دەگرێت و بەو شێوەیە چەمک و دید و خواستی داگیرکاریی تورکیا تەواو دەکات، دیارە ئەوان بەوە رازی بوون و بەو شێوەیەش کاتێک دەوڵەتی تورک کوردستانی عیراق داگیر دەکات پەدەکە دەنگی لێوە دەرنایەت، هەر لەبەر ئەوەشە گوندنشینان دەچەوسێندرێنەوە و زوڵمیان لێدەکرێت، چونکە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە زیان بە گوندنشینان گەیشتووە، واتە تورکیا بە ئەنقەست خەڵک دەکاتە ئامانج، ئەوەش بۆ ئەوە دەکات گەلەکەمان لە باشوری کوردستان بترسێنێت، بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت لەگەڵ پەکەکە بجوڵێتەوە، هەندێک جار بە ئەنقەست خەڵک دەکەنە ئامانج و زیان بە باخچە و باخەکانیان دەدگەیەنن، ئەوە سیاسەتی داگیرکارییە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە هەوڵ بۆ پووچکردنەوەی ئەو پلانانە و هەوڵ بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و دێموکراتیک و سیاسەتێکی هاوبەش دەدەین، بۆ ئەوە تێدەکۆشین، بەڵام پەدەکە ئێستا لەگەڵ تورکیا کار دەکات و نیشانی دەدات، کە ئەوە زوو پێک نایەت، واتە ئەو یەکڕیزی و یەکێتییە، کە هەموو کورد بە دڵێکی پاکەوە داوای دەکەن، ئەوەی، کە دۆستانی کورد هیوایان پێیەتی لەم کاتەدا بۆ ماوەیەکی نادیار دواخراوە".
ر. ر
بیروڕا



