کوردستانی
ھۆشداری لەبارەی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکەوە بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لیژنەی باڵای پێوەری زیرەکی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، پێوەری زیرەک بە یەکێک لە سەرکەوتووترین پرۆژەکانی کارەبا دادەنرێت و بە کوالیتییەکی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیکراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ ھاوڵاتییان ھەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی باڵای پێوەری زیرەکی کارەبا سەر بە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتوترین پرۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالیتییەکی بەرز و بەپێی ئەزمونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ هاوڵاتییان هەیە، بەڵام بەداخەوە كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن".
ئەوەشی خستووتەڕوو، ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەنەوە كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە و وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچوی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێوەری زیرەک بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەکە دەبێت تەواویی تێچونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لەسزادانی دارایی ئەو تێچونەش لەئەستۆ بگرێت.
ر. ر

بیروڕا