کوردستانی

حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا 400 ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستیی راپەڕین خەرجبکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا 400 ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستیی راپەڕین خەرجبکات
مەودا میدیا-

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە رەزامەندی پیشاندا لە سەر خەرجکردنی 400 ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستیی دەڤەری راپەڕین .

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021 حکـومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجکرنی بڕی 400 ملیۆن دیناردا وەک ھاوکاری بەپەلە بۆ کەرتی تەندروستیی دەڤەری راپەرین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ مەبەستی دانانی سیستەم و تۆڕی ئۆکسجین و گازی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەی ژیان خەرج دەکرێت و بڕی 150 ملیۆن دیناریش بە مەبەستی دابینکرنی پێداویستی پزیشکی بۆ دەڤەرەکە خەرج دەکرێت.

ر. ر
 
Qaiwan
Qaiwan