کوردستانی
پاسپۆرتی ئەم دوو شارەی ھەرێم ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی ھاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی و ھەولێر وادە و کاتی سەرجەم مامەڵەکانی دەرھێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نوسینگەکانی پاسپۆرت لەو دوو پارێزگایە گۆری.
هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی و ھەولێر وادە و کاتی سەرجەم مامەڵەکانی دەرھێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نوسینگەکانی پاسپۆرت لەو دوو پارێزگایە گۆری.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەریەکە لە سلێمانی و ھەولێر راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکەینەوە کەوا سەرجەم مامەڵەکانی دەرھێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 24ی تشرینی یەکەم تا رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 28 تشرینی یەکەم لە کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆوە تا شەشی ئێوارە دەوامی فەرمی دەبێت.
ئاماژەیان بەوەشداوە "داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن بە مەبەستی رایی کردنی مامەڵەکانیان".
لەراگەیەندراوەکەیان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بڕیارەکە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت لە ( نوسینگەی یەک- نوسینگەی دوو- نوسینگەی سۆران- نوسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر دەیانگرێتەوە. هەروەها لە ( نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار- نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ راپەڕین - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجەش دیانگرێتەوە .
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



