کوردستانی
هۆکاری بەشداری نەکردنی بەدەل بەرواری لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ساڵیک و چوار مانگ لە زیندانیکردن دوێنێ چوار شەممە بەدەل بەرواری یەکێک لە گیراوانی بادینان ئازدکرا، بڕیاربوو ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا قسە بۆ رای گشتی بکات، بەڵام ئامادەی کۆنگرەکەنەبوو، کوڕەکەشی دەڵێت "بەهۆی پێدانی هەواڵی مردنی مام نەیتوانیوە بەشداریبکات لە کۆنگرەکەدا".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021 دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە ئازادکردنی بەدەل بەرواری، کوڕەکەی بەناوی ئارى به‌ده‌ل به‌روارى له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "دوو مانگ به‌ر له‌ئێستا برایه‌كى مامۆستا به‌ده‌ل واته مامم كۆچى دوایی كرد، ئێمه ئه‌و هه‌واڵه‌مان له باوكم شارده‌وه‌و نه‌مانهێشت بزانێت، دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ ئازادبوو، ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه‌ى بیست و به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌یتوانى به‌شداریی ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانییه بكات، به‌ڵام په‌یامێكى نوسراوى ئاراسته كردووه داواى لێبوردنیشى كردووه كه به‌هۆى بیستنى هه‌واڵه‌كه‌وه نه‌یتوانیی بێته ئێره".
بەدەل بەرواری لە پەیامەکەیدا کە لەلایەن کوڕەکەیەوە بۆ رای گشتی خوێندرایەوە رایگەیاندووە "دڵخۆشم كه ئێستا له‌ناو كه‌سوكارى خۆمم و له‌شارى دهۆكى خۆشه‌ویستم، له‌ماوه‌ى زیندانیكردنیشم هیچ جۆره لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كم رووبه‌ڕوو نه‌بۆته‌وه‌و هیچ جۆره توندوتیژیه‌كم به‌رامبه‌ر ئه‌نجامنه‌دراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆریش رێزمان لێگیراوه".
باسی لەوەشکردووە "له‌وكاته‌ى له‌دهۆك ده‌ستگیركرام تا گواستنه‌وه‌م بۆ هه‌ولێر و تا ساتى ئازادكردنیشم، رێزێكى زۆرم لێگیراوه‌و له‌زیندانیش هه‌موو جۆره چاره‌سه‌رێكى پزیشكیمان پێشكه‌شكراوه"، لەبارەی خراپبوونی تەندروستییشییەوە لە ماوەی زیندانی کردنیدا دەڵێت "ته‌نها شوێنه‌كه‌مان بچوك بوو له‌زیندان، هۆكارى لاوازبوونه‌كه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌یه".
ر. ر

بیروڕا