عیراقی

دەنگەکانی 234 وێستگە بە دەست دەژمێردرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەنگەکانی 234 وێستگە بە دەست دەژمێردرێنەوە
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەنجوەمەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە رەزامەندیدان لەسەر دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بۆ 234 وێستگە لە وێستگەکانی ھەڵبژاردنی تانە لەسەرکراو.

لە راگەیەندراوێکدا  کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "دوێنێ شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامبوو لە لێکۆڵینەوە لەو تانانەی کە پێشکەشیکراوە و 340  تانە خرایەڕوو بۆ بەردەم ئەنجومەنی کۆمسیاران، پاش تەواوکردنی رێکاری پێویستی لێکۆڵینەوە لەبەر رۆشنایی بەڵگە و راسپاردەی بەرزکراوە، ئەنجومەن راسپاردەیکرد بە رەتکردنەوەی 322 تانە بە ھۆکاری جۆراوجۆر گرنگترینیان نەبوونی بەڵگەیە بۆ تانەکان".   
  
ئاماژەی بەوەشکراوە "لە ھەمان چوارچێوەدا ئەنجوەمەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە رەزامەندیدان لەسەر دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بۆ 234 وێستگە لە وێستگەکانی ھەڵبژاردنی تانە لەسەرکراو لەسەر بنەمای 18 تانە، کە دابەش بوون بەسەر پارێزگاکانی، سەڵاحدین و بەسرە ، سەرباری بەغداش، بەھۆی بوونی بەڵگە و کۆمسیۆنیش ھەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی راسپاردەی گونجاو لەبارەیەوە دوای تەواوکردنی رێککارەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی کە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بە ئامادەبوونی نوێنەری پاڵێوراوە رکابەرەکانی ئەو وێستگانە بەپێی وادە و ڕێکار و میکانیزمێک کە دواتر دیاری دەکرێت بە ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بە ماوەیەکی گونجاو".   
  
ئەوەشی خستووەتەڕوو،  "کۆمسیۆن دوابەدوا بەردەوامدەبێت لە تەماشاکردنی ئەو تانانەی کە ماون بە ئاشکراکردنی راپۆرتی رۆژانە بۆ تانەکان بە بەیاننامە بەردەوامەکانی لەسەر روانینی رۆژانەی تانەکان تا تەواوبوونی سەرجەم ئەو تانانە".

س،ر   
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان