کوردستانی

شیرین ئەمین: رێگرییان لێنەکرایە پەرلەمانتارانی پارتی قژیان رادەکێشام

مەودا میدیا - سلێمانی |


شیرین ئەمین: رێگرییان لێنەکرایە پەرلەمانتارانی پارتی قژیان رادەکێشام
مەودا میدیا-

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان گرژی لێکەوتەوە و پەرلەمانتارێک ئاماژە بەوە دەکات پەرلەمانتارانی پارتی ویستویانە لێی بدەن.

شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "لە دانیشتنی پەرلەماندا وەک خاڵێکی پەیڕەوی ڕەخنەم لە سەرۆکی پەرلەمان گرت کە پێشووتر وتی، دەسەڵاتێکی موزەیەف و زۆرینەی ساختە هەیە، منیش ویستم بڵێم سەرۆکی پەرلەمان چۆن ڕێگە بە خۆت دەدەی سەرۆکایەتی ئەو زۆرینەیەکی موزەیەف بکەیت، ئەوەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان پەکی بخرێت و ئەم دۆخە دروست بێت".   

لە درێژەی قسەکانیدا، پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ئاماژەی بەوەکرد "لەوکاتەدا پەرلەمانتارانی پارتی هێرشیان کردە سەرم و ئەگەر هاوڕێیانی دیکە ڕێگەیان لێنەگرتنایە وەک پیشەی خۆیان بە بۆکس و قژ ڕاکێشان ڕووبەڕووبمان دەبوونەوە."

وتیشی "ئەگەر ڕۆژێک لەسەر یەکێتی قسە بکەین، پەرلەمانتارانی یەکێتی پەلامارمان دەدەن و ئەگەر قسەش لەسەر پارتی بکەین ئەوا پەرلەمانتارانی پارتی پەلامارمان دەدەن، قسەی ئێمە ئەوەیە کە نابێت پەرلەمانی کوردستان نەتوانێت لێپرسینەوە لە وەزیرێک بکات".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب