کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: عیراق لەسەر رێچکەیەکی راستە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی: عیراق لەسەر رێچکەیەکی راستە
مەودا میدیا-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری مێریدا رایگەیاند بە بەراورد بە ساڵی 2003 عیراق هەنگاوی باشی بەرەوپێشەوە ناوە.

وتیشی کەمی بەشداری خەڵك لە دەنگداندا پەیامێک بوو کە خەڵک رازی نییە لەو دەسەڵاتەی حوکم دەکات و دەبێت بەراستی بەخۆیدا بچێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد "هەرچەندە هەموو پرۆسەی دیموکراسی لە هەڵبژاردندا کورت نابێتەوە بەڵام دەتوانین بڵێین ئێستا عیراق لەسەر رێچکەیەکی راستە".

جەختیشیکردەوە "تائێستا خەڵکی عیراق پێی وایە کە دیموکراسی و هەڵبژاردن ئەتوانێط گۆڕانکاریی دروستبکات، ئەگەر ئەم باوەڕە بە دیموکراسی نەمێنێت ئەوکات کێشەی گەورە دروستدەبێت".

دەشڵێت "دەبێت سیاسییەکانی عیراق رەچاوی ئەوە بکەین کە خەڵك متمانەی بە ئێمە داوە و ئێمەش دەبێت لە ئاستی ئەو متمانەیەدا بین".


ب.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب