کوردستانی
نوێترین لێدوانی یەکێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی هۆشداری لەبارەی دۆخی کەرکوک دەدات و جەختیش دەکاتەوە پۆستی پارێزگاری کەرکوک هی یەکێتییە.
خالید شوانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "ئەگەر حیزبەکان بەم عەقڵیەتە ئیدارە بدەن، کەرکوک لە ئێستا باشتر نابێت و خەڵکیش قبووڵی ناکات".
شوانی جەتیش دەکاتەوە "پۆستی پارێزگار هی کوردە و بەپێی دەنگیش یەکێتی زۆرینەیە و دەبێت بۆ یەکێتی بێت، بەڵام ئێمە دەڵێین با بە گفتوگۆ بێت".
ئەمە لەکاتێکدایە کە باس لەوە دەکرێت پارتی دیموکراتی کوردستان خواستی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوکی هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا.
ب.م
بیروڕا



