کوردستانی
کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گرفت لەبەردەم دابەشکردنی مووچەدا دروستبووە و پێدەچێت دابەشکردنی مووچە بەشێوەیەکی بەرچاو خاوبێتەوە و دوابکەوێت.
گرفت لەبەردەم دابەشکردنی مووچەدا دروستبووە و پێدەچێت دابەشکردنی مووچە بەشێوەیەکی بەرچاو خاوبێتەوە و دوابکەوێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا گرفت بۆ دابەشکردنی مووچە دروستبووە و بەوهۆیەوە وەزارەتی دارایی کە پێشر رایگەیاندبوو سبەی چوارشەممە مووچەی یەکەکانی حەفتا و هەشتا دابەش دەکات، ناتوانێت هەردوو یەکەکە بە یەک رۆژ مووچەدار بکات و هی بەشێکیان دەکەوێتە رۆژی پێنجشەممە.
ئەمە لەکاتێکدایە لەدوێنێوە دابەشکدنی مووچە دەستیپێکردووە و هێشتاش دیارنییە هەموو پرۆسەکە چەندی پێدەچێت.
ب.م