کوردستانی
حزبی شیوعی کوردستان حەوتەمین کۆنگرەی حزبەکەی دەبەستێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە حزبی شیوعی کوردستان کۆنگرەی حەوتەمی حزبەکەی لە شاری هەولێر ببەستێت، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حزبەکە رایدەگەیەنێت لەماوەی چوار رۆژ بۆ هەفتەیەک کارەکانی کۆنگرەکە کۆتایی پێدێت.
هیوا عومەر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2021 کاتژمێر 10:00 بەیانی حزبی شیوعی کوردستان کۆنگرەی حەوتەمی حزبەکەی لە شاری هەولێر دەبەستێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەماوەی چوار رۆژ بۆ هەفتەیەک کارەکانی کۆنگرەکە کۆتایی پێدێت، کارەکانی کۆنگرە بە بەرنامەیەکی دیاریکراو بەڕێوەدەچێت".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی وتی "لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا نەمانتوانیوە مەراسیمەکە زۆر فراوان بکەین، چونکە یەکێک لە رێکارەکانی کۆنگرە پاندییە بە رێنماییە تەندروستییەکان".
جێگای ئاماژەیە، چوار ساڵ جارێك حزبی شیوعی كوردستان كۆنگرەی خۆی دەبەستێت و لەم هەفتەیەشدا حەوتەمین کۆنگرەی حزبەکەی لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.
س،ر