عیراقی

شەوی رابردوو لە پارێزگای دیالە چی روویدا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەوی رابردوو لە پارێزگای دیالە چی روویدا؟
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر هێزە عیراقییەکانی گوندی رەشادی سەر بە قەزای میقدادیەی پارێزگای دیالە لە ئەنجامدا زیاتر لە 11 کەس کوژران و 20 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر هێزە عیراقییەکانی گوندی رەشادی سەر بە قەزای میقدادیەی پارێزگای دیالە، شەڕەکەش بەهۆی رزگارکردنی دوو هاوڵاتیی رفێندراوەوە بووە و لەکاتی ئازادکردنیان کەوتوونەتە بۆسەی تیرۆریستانی داعشەوە شەڕەکە دەستیپێکردووە. 

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە ئەنجامی شەڕەکە زیاتر لە 11 کەس کوژران و 20 کەسی دیکەش برینداربوون، لە برینداربووان و کوژراوەکانیش هاوڵاتی مەدەنی تێدایە، ھەروەھا ھاوڵاتییانی سنوورەکە ھێرشەکە دەخەنە ئەستۆی رەوتی سەدر، چونکە (سرایا السلام)ی لەو سنوورە سڕ کردووە.

هەریەکیش لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر سەرکۆنەی ئەو هێرش تیرۆریستییەیان کردووە.
س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان