کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران پرسی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی تاوتوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیران پرسی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، یەکێک لەو پرسانەش بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنییە.

لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 27ی تشرینی یەکەمی 2021 کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات".

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یەکەم: خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە هەنگاو و پرۆژەکانی وەزارەت لە بواری رێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان (بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکان)، و پڕۆژەی تایبەت بە هاوبەشیپێکردنی کەرتی تایبەت لە قۆناغەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داهاتی کارەبا. 

دووەم: خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دوا ئامارەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم و رێژەی کوتانی هاوڵاتییان بە ڤاکسین بە تایبەتیش فەرمانبەران و مامۆستایان، لەگەڵ خستنەڕووی بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سێیەم: خستنەڕووی بابەتی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان لە هەرێمی کوردستان و دوا هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروسشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ لەم بوارە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب