نەرمین عوسمان
زیندووكردنەوەی حیكایەتە كۆنەكانی كەركوك
كەركوك شارێكی دێرینە و لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیدا، بەتایبەت لە سەردەمی شەڕی جیهانی و سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عیراقەوە زیاتر چاوی كەوتووەتە سەر و بووەتە جێگە سەرنجی هێزە ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان، تەنانەت ئەوەش راستە كە دەوترێت رێككەوتننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970 بەشی زۆر بەهۆی كەركوكەوە جێبەجێ نەكرا.
لە چوارچێوەی ژیانی سیاسی كوردستان و عیراقدا كەركوك ووەتە حیكایەت، بەلای كوردەوە ئەو حیكایەتە حەقیقەتی هەیە، ئەویش ئەوەیە بە بەڵگەی مێژوویی شارێكی كوردی و كوردستانییە، بەڵام بەلای ئەوانی ترەوە حیكایەتێكی دروستكراوە و رەنگی پارە و بۆنی نەوتی گرتووە.
لە ژیانی كۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی كەركوكدا زیاتر لە تەنگەژە و شەڕ و شۆڕ، پێكەوەژیان یانت لەیەكتێگەیشتنی زیاتر بینراوە، راستە لە هەر نەتەوە و پێكهاتەیەكی ئایینی كەركوكدا خەڵكی دەمارگیر و هەبووە، بەڵام ئەگەر سیاسەتی راسیستی و پیسخۆری ئابووری و بەرژەوەندیی وڵاتانی زلهێز و هەرێمایەتی نەبووایە ئەوا كەركوك حاڵی وەكو حاڵ ئێستا نەدەبوو.
كورد و توركمان درواوسێی یەكتربوون، پێكهێنانی شەوچەرەی زستان و بەشداریكردنی لە بۆنەی خۆش و ناخۆشی یەكتر، درێژكردنی دەستی هاوكاری لەكاتی تەنگانەی یەكتردا، بەشێكی جوانی ژیانی شارەكە بوون.
زیاتر كورد نەتەوە ستەملێكراوەكەی كەركوكە، زۆرینەی زۆری عەرەبی كەركوك هاوردەكراون، توركمان ئەسڵ نین و كاتی خۆی زۆریان بوونەتە فەرمانبەری دەوڵەتی عوسمانی، بەرژەوەندییان وای ویستووە ناوی خۆیان بنێن توركمان، سەرەڕای ئەوەی بەهۆی زروف و زەمانەوە كورد زیاتر هاوكاری كردوون، بەڵام لە پێش پرۆسەی ئازادی و دوای رزگاركردنی عیراقیشدا زۆرینەی سیاسییەكانیان دژی پرۆژەی كوردستانی لە كەركوك وەستانەوە، بەڵام توكمانی زۆریش هەیە دۆستی كوردن و دەزانن كورد حیكایەتی كورد بۆ كەركوك راستە و ئەوانی دوو نەتەوەكەی تر دروستكراون.
ئەو عەرەب و توركمانانەی پێش دروستبوونی دەوڵەتی عیراق لە ساڵی 1921 لەناو كەركوك و دەوربەری جێگیركراون بوونە واقیع حاڵ و دەبێت مامەڵەیان لەگەڵ بكرێ، بەڵام ئەو عەرەبانەی بەمەبەستی گۆڕینی نەخشەی دیمۆگرافی شارەكە و بە پلان هێنراونەتە كەركوك هۆكاری دروستكردنی كێشە زۆرن و بەردەوام ئاژاوە دەنێنەوە.
پێكەوەژیانی نەتەوەكانی كەركوك پێویستی بە زیندووكردنەوەی حیكایەتە كۆنەكانە، حیكایەتی دۆستایەتی لە بری دوژمنایەتی، خۆشەویستی لەبری رق، بەختەوەری لەبری شەكەتی، رێككەوتن لەسەر ئاوەدانی و جوانتركردنی كەركوك لەبری خوێنڕشتن و پەرتەوازە بوون كە هەموو لایەكیش دەزانن هەر خەڵكی شارەكە زیانی لێدەكات.
دەرفەتی باش هەیە بۆ ئەوەی نەتەوەكانی كەركوك و پێكهاتە ئایینییە جیاوازەكانی شارەكە، تەنها لەبەر داهاتووی خۆیان و شارەكەیان بگەڕێنەوە بۆ زیندووكردنەوەی حیكایەتی ئەو ساڵانە زیاتر رێزیان لەیەكتر دەگرت و ژیانیشیان خۆشتر بوو وەكو لەوەی ئێشتا شارەكە بۆنی خوێنی لێدێت.
خ.غ