کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا 256 حاڵەتی سووتاوی تۆماركراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە مانگێكدا لە شاری سلێمانی 256 حاڵەتی سووتاوی تۆماركراوە، ئاماژە بەوەشکراوە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 1180 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 256 حاڵەتی سووتاوی تۆماركراوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 1180 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری یان كردووە و 182 نەشتەرگەری گەورە و سەرووگەورە ئەنجام دراوە، هەروەها 4475 پشكنینی تاقیگەیی و 282 چارەسەری سروشتی لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام دراو".
س،ر
س،ر
بیروڕا