عیراقی
دوو کاروانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عیراق و هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق گەیشتنی دوو کاروانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند کە بڕەکەیان 782 ھەزار و 730 دۆزە، ئاماژە بەوەشکراوە ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عیراق و ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2021 وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق لە راگەیەنراوێکدا گەیشتنی دوو کاروانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند ئاماژەی بەوەداوە کە ڤاکیسینەکان لەلایەن کۆمپانیای فایزەرە بەرھەمھێنراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو "کاروانی یەکەم بڕەکەی 649 ھەزار و 350 دۆزە، ھەروەھا کاروانی دووەم لە چوارچێوەی دەستپێشخەری کۆڤاکس لە رێگەی رێکخراوی یونیسێفەوە، گەیشتووەتە عیراق و بڕەکەی 133 ھەزار و 380 دۆزە".

هەروەها لە رگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەشکراون.
س،ر
س،ر