عیراقی

ڤیزای گەشتیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ڤیزای گەشتیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا-

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە لێدانی ڤیزای گەشتیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە رەچاوکردنی رێنماییەکانی تەندروستی دەستیپێکردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستانی عیراق دەکاتەوە کە لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنمای و پرۆتۆکۆڵە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران دەستیپێکردووەتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "شایانی باسە پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوی بێ بەرانبەرە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیارییەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی پێنج هەزار دینار) بێت، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال