عیراقی
بافڵ تاڵه‌بانی: سه‌رده‌می فره بڕیاری و كێشه‌ی ته‌داخولكردن له‌ناو یه‌كێتی كۆتاییهات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی کوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی ئه‌ڵمانیا له عیراق رایگه‌یاند، "سه‌رده‌می فره بڕیاری و كێشه‌ی ته‌داخولكردن له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی رێكخراوه‌یی و سه‌ركردایه‌تیكردن له‌ناو یه‌كێتی كۆتاییهات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی له ده‌باشان پێشوازیكرد له مارتن یێگه‌ر، باڵیۆزی نوێی ئه‌ڵمانیا له عیراق و كلێمێنس زێمنتنه‌ر، كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری و ئه‌مین بابه شێخ، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و دابان شه‌ده‌ڵه، جێگری لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماده‌بوون، بیروبۆچوون له‌باره‌ی پێشهاته سیاسی و ئابووری و ئه‌منییه‌كان ئاڵوگۆڕكرا و له‌سه‌ر پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به حزب و ئه‌ركی رێكخراوه‌یی هه‌ڵوه‌سته كرا.
بافڵ تاڵه‌بانی روئیای یه‌كێتی بۆ قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن له عیراق خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند "له‌سه‌ر هێڵێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ستراتیژێكی نوێی كوردستانی داده‌ڕێژین و ده‌مانه‌وێت وه‌ك كورد به یه‌ك وه‌ره‌قه‌ی سیاسی بچینه به‌غدا و داكۆكی له مافه ده‌ستوریی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بكه‌ین و حكومه‌تێك بنیادبنێین كه بتوانێت خزمه‌تگوزاری، چاكسازی ریشه‌یی، بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و به‌گژداچونه‌وه‌ی بیری توندره‌ویی، نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی بكاته سه‌رمه‌شقی ئه‌ركه‌كانی و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و هاوڵاتیبوون خزمه‌ت بكات و دور له ئه‌جێندای سیاسی به‌رنامه‌كانی جێبه‌جێبكات".

بافڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر كێشه‌كانی كه‌ركوك، ناوچه دابڕێندراوه‌كان و بۆشایی ئه‌منی له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی عیراق روونكردنه‌وه‌ی دایه شاندی میوان، به تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری نێوان هه‌رێم و عیراق، هێزه ئه‌منییه‌كانیشی به فاكته‌ری ئاسایش و ئارامی له سنوره‌كه له‌قه‌ڵه‌مدا و ئاماژەی بەوەکرد "لای یه‌كێتیی كه‌ركوك قودسی كوردستانه و له ئه‌وله‌ویه‌تی خه‌باتی حزبی و سیاسیمانه كه خزمه‌تی زیاتری شاره‌كه به‌بێ جیاوازی بكه‌ین و ده‌مانه‌وێت گیانی پێكه‌وه‌یی و یه‌كتری قبوڵكردن بپارێزین و هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان نمونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیان پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كێتی گۆڕانكاری له ئه‌ركه حزبییه‌كانی له كه‌ركوك كردوه و له داهاتوو زیاتر له‌گه‌ڵ كه‌ركوكییه‌كان ده‌بین و خزمه‌تی زیاتریان ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به ژیانی حزبیی یه‌كێتی و قۆناغی ریشه‌یی گۆڕانكاریی و به‌خۆداچونه‌وه و رێكخستنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ئۆرگانه‌كان بافڵ تاڵه‌بانی شاندی میوانی به‌رچاوڕوونكرد له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌كانی گۆڕانكاری و ئاشكرایكرد "سه‌رده‌می فره بڕیاری و كێشه‌ی ته‌داخولكردن له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی رێكخراوه‌یی و سه‌ركردایه‌تیكردن كۆتاییهات، ده‌بێت یه‌كێتییه‌كه‌مان یه‌كێتییه‌كی پته‌و، خاوه‌ن ئۆرگانی كاریگه‌ر، كارا، خزمه‌تگوزار و چالاكتر ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كان رایی بكات".
باسی لەوەشکرد "له‌م وێستگه‌ی خه‌باته‌دا خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان و زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و باشتركردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و گۆڕانكاری له به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌دان تا بتوانین هه‌ڵه‌كان راستبكه‌ینه‌وه و له‌ناو خه‌ڵكه‌وه حزبایه‌تی بكه‌ینه داینه‌مۆی پێشخستنی زیاتری ئه‌زمونه‌كه‌مان".
لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ر له‌میانی دیداره‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌باڵیۆزی نوێی ئه‌ڵمانیا هیوای خواست هاوكاری زیاتربێت بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا به‌جۆرێك خزمه‌تی زیاتر به به‌رژه‌وه‌ندییه‌باڵاكان بكات.
ر. ر