عیراقی

داعش بەرپرسیارێتیی هیرشەکەی شارەبانی گرتە ئەستۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش بەرپرسیارێتیی هیرشەکەی شارەبانی گرتە ئەستۆ
مەودا میدیا-

 داعش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ، كە كرایە سەر گوندی رەشادی سەربە قەزای شارەبان لە پارێزگای دیالە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 30 كەس كوژران و بریندار بوون.

رێكخراوی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی شەش كەسیان لە نزیك زەوییە كشتوكاڵییەكانی گوندی رەشاد لە ناوچەی میقدادیە بە دیل گرتوون، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیان هەر شەشیان كوشتوون.

ئەوشیان خستووتەڕوو، چەكدارەكانیان بۆسەیان بۆ ئەو هێزانە ناوەتەوە كە بە فریای ئەو شەش كەسەوە چوون، دوای گەیشتنی دوو ئۆتۆمبێل كە 10 كەسی تێدا بووە، بە چەك رووبەڕوویان بوونەوە و هەموویان كوشتوون و ئۆتۆمبێلەكانیان سوتاندون. 

ئاشکراشی دەکەن، چەكدارەكانیان بەردەوامبوون لە بە ئامانج گرتنی ئەو كەسانەی بە مەبەستی بەهاناوەچوون دەچوونە ناوچەكە، لە ئەنجامدا 15 كەسیان كوشتووە و لانیكەم 20 كەسیان بریندار كردووە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان