کوردستانی

مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیار بوو دوێنێ چوارشەممە مووچەی هێزەکانی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارای دابەشبکرێت، بەڵام دابەشکردنی مووچە کێشەی بۆ دروستبوو، بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ مووچەی ئەو شوێنانە دێت و کاتژمێر 4:30 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی دەستی  کەوتووە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2021 مووچەی یەکەکانی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی ئابووری حکومەتی هەرێمی  کوردستان لە کاتژمێر 4:30 سەر لە ئێوارە دابەشبکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردووە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بە پێی ئەو داهاتەی مانگانە دەست حکومەتی هەرێم دەکەوێت مووچە دابەش دەکرێت".

ر. ر



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب