کوردستانی

"کەم بارانی و وشکەساڵی هەرەشەیەکی جدییە لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"کەم بارانی و وشکەساڵی هەرەشەیەکی جدییە لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان"
مەودا میدیا-

کەم بارانی و وشکەساڵی هەرەشەیەکی جدییە لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت بەنداوی دەربەندیخان، بەڕێوەبەری بەنداوەکەش رایگەیاند، بەهۆی وشکەساڵی و کەمبارانییەوە رۆژانە نزیکەی هەشت سانتیمەتر ئاوی بەنداوەکە کەمدەکات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2021 سەبارەت بە دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان رەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بەمەودا میدیای راگەیاند راگەیاند "پار بەهۆی کەمیی بەفر و بارانەوە ئاوێکی زۆر کەم لە سەرچاوەکانەوە هاتە ناو بەنداوی دەربەندیخان، هاوکات ئەو بەنداوانەی لە دیوی ئێرانەوە لەسەر رووباری سیروان کە سەرچاوەی سەرەکیی بەنداوی دەربەندیخانە دروست کرابوون، کاریگەرییان هەبوو لەسەر ئەوەی کە پار کەمترین ئاو لە مێژووی بەنداوەکەدا بێتە ناویەوە کە 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاو بوو لە کاتێکدا ساڵانە بە تێکڕا چوار ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجا ئاو بووە کە ئەوەی پار دەکاتە 19٪ی تێکڕای داهاتی ساڵانە".
 
ئاماژەی بەوەشكرد "ئێستا رۆژانە نزیکەی هەشت سانتیمەتر ئاوی بەنداوی دەربەندیخان کەم دەکات و ئەگەر ئەمساڵ باران دوا بکەوێت، رەنگە بەرنامەی خۆمان بگۆڕین و رێژەی بەردانەوەی ئاو کەم بکەینەوە، وتیشی، ئەو رووبەرەی بەنداوی دەربەندیخان بە ئاو دایدەپۆشێت ساڵانە 120 کیلۆمەتر دووجایە و لە ئێستادا تەنها 40 کیلۆمەتر دووجا لەو رووبەرە بە ئاو داپۆشراوە واتە (یەک لەسەر سێی)".
 
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان باسی لەوەشكرد "کەمبارانی وایکردووە نەتوانن وەکو پێویست ئاوی کشتوکاڵ بۆ ناوچەکانی خوارووی بەنداوی دەربەندیخان بەربدەنەوە، بەپێی بەرنامەیەک رێژەیەکیان بەرداوەتەوە کە تەنیا بەشی ئاوی خواردنەوە و پێویستییە سەرەکییەکان و باخەکان بووە". 

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب