کوردستانی

هەولێر؛ رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوەتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی گوێر- مەخمور کەسێک گیانیلەدەستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای رایگەیاند "کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ،لەسەر رێگەی نێوان گوێر و مەخمور کە رێگەیەکی تاکسایدە، پێکدادانێکی رووبەڕوو روویدا لەنێوان ئۆپلێکی تایبەت و باثفايندەرێکی تایبەت، لەدەرەنجامی رووداوەکەش شوفێری ئۆپلەکە گیانیلەدەستدا و ئەوی دیکەش برینداربوو".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە لێکۆلینەوەش خودی شوفێری ئۆپلەکە بەهۆکار دانرا بۆکەوتنەوەی رووداوەکە ،چونکە بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنترۆلی لەدەستدابو وەچوبووە سایدی بەرامبەر و خۆی بە ئوتومبێلەکەی دیکەدا دابوو".
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب