کوردستانی

"هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت، دەبێت پشکنینی PCRی هەبێت، ئەگەرنا مووچەی پێنادرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت، دەبێت پشکنینی PCRی هەبێت، ئەگەرنا مووچەی پێنادرێت"
مەودا میدیا-

بریکاری وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەگەری رەتکردنەوەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانەوە، ئەوا پێویستە هەموو هەفتەیەک کە دەچنە دەوام تێستی کۆرۆنا PCR بکەن و لە کۆتایی مانگدا ئەگەر چوار تێستی نەبێت ناچار دەبن مووچەکانیان بە کاتی رابگرن.

رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "رێوشوێن و رێنماییەکان بۆ خۆپارێزی قۆناغ بە قۆناغ بەپێی هەستیاری بارودۆخەکە بەردەوامە، بەڵام بەداخەوە لەلایەن هاوڵاتییانەوە پێشوازییەکی کەم لە وەرگرتنی ڤاکسین کراوە، لە ماوەی رابردوودا دووبارە ئامارەکانی کۆرۆنا هەڵکشان هەم رێژەی مردن هەم رێژەی تووشبوون و ئەوانەی پێویستیان بە چاودێری چڕ هەیە زیادیان کردووە، ئامارەکان پێمان دەڵێن کە پێویستە رێکاری توندتر بگرینەبەر". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەفتەی رابردوو سەرەتای ئەم هەفتەیەش کە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆمەڵێک رێکاری لەسەر پێشنیازی وەزارەتی تەندروستی خرایەڕوو، لە هەموویان جدیتر ئەگەر فەرمانبەران نەیانەوێت و ئامادەنەبن ڤاکسین وەربگرن، ئەوا پێویستە هەموو هەفتەیەک کە دەچنە دەوام تێستی کۆرۆنا PCR بکەن و لە کۆتایی مانگدا ئەگەر چوار تێستی نەبێت ناچار دەبین مووچەکانیان بە کاتی رادەگیرێت تاوەکوو رێکارەکان جێبەجێ دەکەن.

باسی لەوەشکرد "ئەگەر هاوڵاتییان ڤاکسین لە خۆیان نەدەن، ئەوا ئەو توانایەی کە ئێمە هەمانە هەم لە رویی زانستی و لۆجستییەوە سنوردارە و بۆیە پێویستە هاوڵاتییان لە خۆیانەوە دەست پێبکەن و چاوەڕوانی ئەوە نەبین کە دوو رۆژی دیکە چی روودەدات".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب