کوردستانی

سلێمانی خۆی بۆ هاتنی وەرزی سەرما و لافاو ئامادەدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی خۆی بۆ هاتنی وەرزی سەرما و لافاو ئامادەدەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە قایمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی تاوتوێ کردنی  پلانی وەرزی سەرما بۆ رێگریکردنی لە دروستبوونی کارەساتی سروشتی و لافاو کۆبووەوە.

قایمقامییەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند "ئەمڕۆ لە دیوانی قایمقامییەت ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی شارەکە کۆبووە و پلان و هەنگاوەکانی وەرزی سەرما و باران بارین بۆ رێگریکردن لە رووداو و و کارەساتی سروشتی تاوتوێ کرا".

لە کۆبوونەوەکەدا قایمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە "وەک هەنگاوی یەکەم تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە پاککردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان کردووە، بۆ ئەوەی لەکاتی باران بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو رێگری بکرێت لە کارەسات و رووداوی نەخوازراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو گەڕەکانە دەکرێت کە لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی دروستبوونی لافاو زیانیان بەرکەوتووە".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب