کوردستانی
وەزیری خوێندنی باڵا: لەبەردەم کارەساتی گەورەداین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، خوێندنی بنەڕەتی و باڵا لەبەردەم کارەساتدایە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، پرۆسەی خوێندن پێویستی بە ریفۆرم هەیە، ئەوەش بە تاکە کەسێک ناکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2021 ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "خوێندنی بنەڕەتی و باڵا لەبەردەم کارەساتدایە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، پێویستە فریایی پرۆسەی خوێندن بکەوین لە کوردستان و پرۆسەی خوێندن پێویستی بە ریفۆرم هەیە، ریفۆرم و گۆڕانکاریی پەروەردەیی بەتاکە کەسێک ناکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "داواکاری ئەو خوێندکارانەی کە 99یان هێناوە و لە کۆلێجی پزیشکی وەرنەگیراون رەوایە و من پشتگیریان دەکەم، کێشەکە تەنها لە کۆلێجی پزیشکیدا نییە هەموو کۆلێجەکانی دیکەش کێشەیان هەیە، بۆ ئەمساڵ دۆخەکە چارەسەردەکەین، کێشەکان دەبەینە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا".
جەختیشکردەوە "بەرگری لە داواکاری خوێندکاران دەکەین، پێویستمان بە سەربەخۆی زانکۆکان هەیە، پێویستە زانکۆکان پەیوەندی لەگەڵ بازاڕی کار دروستبکەن".
ر. ر