کوردستانی
سۆران؛ لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سۆران دوو کەس برینداربوون و بە پێی زانیارییەکان تەقەکەرەکە ھەڵھاتووە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆرانیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سۆران دوو کەس برینداربوون و بە پێی زانیارییەکان تەقەکەرەکە ھەڵھاتووە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆرانیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
سەرچاوەیەک لە سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "لە نزیک زانکۆی سۆران کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەوە تەقەی لە دوو کەسی دیکە کردووە و برینداری کردوون، دوای رووداوەکەش ھەڵھاتووە و دەستگیرنەکراوە"، لەو بارەیەوە شەماڵ دێواریی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیا راگەیاند "بەڵێ رووداوێکی تەقەکردن روویداوە و بریندار هەیە و تیمەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و لە دواتردا وردەکاریی رووداوەکە بۆ رایگشتی بڵاودەکەینەوە".
هەر بەپێی زانیاریی سەرچاوەکەی مەودا میدیا، ئەوانەی تەقەیان لێکراوە خەڵکی ھەریرن و پێدەچێت بەھۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بێت.
ر. ر
ر. ر