کوردستانی

کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم تەواوکردنی پرۆژەیەک دوادەخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم تەواوکردنی پرۆژەیەک دوادەخات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەندین ساڵە پرۆژەی دوو سایدکردنی (کەلار - دەربەندیخان) کاری تێدا دەکرێت، بەڵام تائێستاش نەتوانراوە پرۆژەکە تەواو بکرێت، بەڕێوەبەری رێگەوبانی ئیدارەی گەرمیانیش هۆکارەکەی بۆ خەرجنەکردنی پارەی پێویست دەگەڕێنێتەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی ئیدارەی گەرمیان لەبارەی کارکردن لە پرۆژەی دوو سایدکردنی (کەلار - دەربەندیخان) بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا کار دەکرێت لە بەشێکی زۆری پرۆژەکەدا، بەڵام بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ناتوانرێت لە هەموو بەشەکان بەوشێوەی پلانمان بۆ دانابوو کار بکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە قۆناغی دووەمی کارکردنی پرۆژەکەین و نزیکەی لە 55% پرۆژەکە کارەکانی تەواو بووە، هەروەها دوو ساڵە کەشوهەوا زۆر لەباربوو بۆ کارکردن لە پرۆژەکە، بەڵام بەهۆی خەرجنەکردنی شایستەی دارایی ناتوانرێت وەک پێویست کار لە پرۆژەکە بکرێت".

 بەڕێوەبەری رێگەوبانی ئیدارەی گەرمیان وتی "بۆ ئەمساڵ هیچ نەبوایە دەبوو لە 90% پرۆژەکە تەواو بووایە، بەڵام ئەو پارەی ئێمە داوامان کرد کە بڕەکەی 70 ملیار دینار بوو تەنها 10 ملیاریمان بۆ تەرخانکرا، ئەو 10 ملیارەش بە یەکجار خەرجنەکرا، بەڵکو رۆژانە بەپێی بوونی نەختینە لە بانک خەرج دەکرێت، لە مانگی سێ ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا شەش ملیار دیناری خەرجکراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب