کوردستانی

پێنج کەس بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج کەس بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند لە چەند چالاکییەکدا لە ناو شاری هەولێر لە لایەن ئەفسەر و کارمەندانه‌وه‌ توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن، جیا له‌وه‌ توانرا دەستبەسەر (124) سەد و بیست و چوار گرام کریستاڵ و (88) هەشتا و هەشت گرام هێرۆین و( 34 ) سی و چوار گرام تلیاک و ( 7 )دانە (پایپی)دا بگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "تۆمەتبارەکان بەپێی مادە (25) لە یاسای مادە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب