کوردستانی
پەرلەمانتارێکی پارتی لەسەر فرۆشتنی غاز بە نایاسایی سزا دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت په‌رله‌مانتارێك کە خاوه‌نی كارگه‌ی غازی شاره‌زوره‌و غازی له حكومه‌ت وه‌رگرتوه‌و له ده‌ره‌وه فرۆشتویه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شی بكات.
بەپێی فەرمانێکی كارگێڕی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان کە به ژماره 403 ئه‌مڕۆ ده‌رچووه و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە تێیدا هاتووه، ئاماژه به نووسراوی قایمقامییه‌تی قه‌زای شاره‌زوور كارگێڕی و خۆیه‌تی له 17/10/2021 سه‌باره‌ت به سه‌رپێچیكردنی كارگه‌ی غازی شاره‌زوور له به‌رواری 11/10/2021 بیست هه‌زار و هه‌شتا كیلۆگرام غازی حكومی وه‌رگرتووه و راسته‌وخۆ خۆی فرۆشتویه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا دابه‌شی بكات، بۆیه بڕیاردراوه به غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 1ملیۆن دینار به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان.
هەروەها وەک بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی پێکردووە ناوی خاوه‌نی كارگه‌کە هه‌ڵکه‌وت ئه‌نوه‌ر خه‌لیفه‌یه و په‌رله‌مانتاره له فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان.
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویسته كارگه‌كه بڕی غازی دیاریكراو بگێڕێته‌وه‌و دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتییانی بكات له‌ژێر چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی و وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ی فه‌رمی كه ناوبراو كاری له‌وشێوه‌یه دووباره ناكاته‌وه‌و بڕه غازه‌كه‌ی راده‌گیرێت تا ئه‌و به‌شه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كارگه فرۆشتویه‌تی ده‌یهێنێته‌وه‌و دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیانی ده‌كاته‌وه.

س،ر
بیروڕا