کوردستانی
روونکردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی مامۆستایەک بەهۆی ڤاکسینەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی مامۆستایەک لە ماڵی خۆی گیانی لەدەستدا هەندێک زانیاری باس لەوە دەکرێت کە بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینەوە گیانی لەدەستدابێت، بەڵام سەرچاوەیەک ئەو هەواڵە بۆ مەودا میدیا پشتڕاست دەکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر هێمن تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "مامۆستا نێرگز کە مامۆستایە لە قوتابخانەی ئامادەیی رازاوەی کچان لە شاری سلێمانی شەوی رابردوو گیانی لەدەستداوە و لەهیچ نە خۆشخانەیەکی حکومی نەبووە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو هەواڵانەی باس لەوەدەکەن ئەو مامۆستایە بەهۆی ڤاکسینەوە گیانی لەدەستدابێت دوورە لە راستییەوە، چونکە مامۆستا نێرگز نزیکەی مانگێک دەبێت ڤاکسینی وەرگرتووە و سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی نەکردووە لەو ماوەیەدا".
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستیکەوتووە، مامۆستا نێرگز بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەستداوە.
س،ر

بیروڕا