گێتی

خاوەنی دوکانێک لە ژووری خۆگۆڕیندا وێنەی زیاتر لە 900 ژنی گرتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خاوەنی دوکانێک لە ژووری خۆگۆڕیندا وێنەی زیاتر لە 900 ژنی گرتووە
مەودا میدیا-

لە یەکێک لە ناوچەکانی میسر خاوەنی دوکانێکی جلوبەرگی ژنان کامێرای شاراوەی داناوە لە ژووری خۆگۆڕینەکان ژمارەی ئەو وێنە نهێنیانەی کە گرتوویەتی 900 وێنەی ژن بووە.

بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی میسر لە ناوچەی هەرەم لە میسر خاوەن دوکانێکی جلوبەرگی ژنان لە ژووری خۆگۆڕینی دوکانەکەی کونێکی لە دیوارەکە کردوە و لەوێوە بە کامێرای مۆبایلەکەی وێنەی ئەو ژنانەی گرتووە کە لە دوکانەکەی ئەودا جلوبەرگیان تاقیکردووەتەوە.

وەک میدیاکان ئاماژەیان پێکردووە، یەکێک لە ژنەکان هەستی بەوە کردووە هاواری کردووە دواتر خەڵکی ناوچەکە پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە، خاوەن دوکانەکە لەکاتی لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئاشکرای کردووە کە وێنەی زیاتر لە 900 ژنی گرتووە.
س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە