کوردستانی

شەپۆلێکی باران بارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی باران بارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە
مەودا میدیا-

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی باران بارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەستیپێکرد، هەروەها هەورە تریشقەشی لەگەڵدا بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 29ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە بەشێک لە قەزا و ناحیەکانى دهۆک و هەولێر و سلێمانى نمە باران باریوە وە لە قەزای چەمچەماڵ هەورە تریشقە مامناوەند هەیە و لە ناحیەى بازیان باران و هەورە تریشقە ئێستا".

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بێت سبەینێش شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021 باران بارین بەردەوام دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan