عیراقی
دوای ژماردنەوەی دەنگەکان دەنگی کاندیدەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یاریدەدەری وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان ئەگەری زۆری گۆڕینی ژمارەی دەنگی كاندیدەكانی هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد یاسای هەڵبژاردنەكان دەقی داوە لەسەر هەژماركردنی ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی دوای تانەدان لە ئەنجامی وێستگەكان.
نبراس ئەبو سودە، یاریدەدەری وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە شەفەق نیوزی رایگەیاند "پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان ئەگەری زۆری گۆڕینی ژمارەی دەنگی كاندیدەكانی هەیە لەو كاتەی ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی جیاواز بێت لە ژماردن و جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنی".

ئاماژەی بەوەکرد "بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکان بێت بڕیار دراوە لەسەر هەژماركردنی ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی دوای تانەدان لە ئەنجامی وێستگەكان، بەڵام تا ئێستا بە تەواوی كاریگەری ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی لەسەر ژماردنەوەی ئەلیكترۆنی دەرنەكەوتووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ زیاتر لە دوو هەزار وێستگەی دەنگدان، كۆمسیۆن ئەنجامەكانی كۆتایی بۆ ئەو وێستگانەی تانەیان لێدراوە ڕادەگەیەنێت".
س،ر
س،ر