عیراقی

رێنماییەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێنماییەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عیراق رێنماییەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە، ئەو رێنمایانەش لەسەر راسپاردەی عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ و پاڵپشت بە مادەی (47/یەكەم/د) لە یاسای هاتوچۆ ژمارە 8ی ساڵی 2019 دراکراوە و رێنماییەکانیش دراوە بە هاتوچۆی گشتیی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە.

دەقی رێنماییەکان:

یەكەم:مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەبێت لەگەڵ ئەو تایبەتمەندیانە بگونجێت كە لە رێكەوتننامەی هاتوچۆی ڤیەننا لە ساڵی 1968 هاتووە و لەلایەن عیراقیشەوە لە ساڵی 2017 لەلایەن عیراقەوە واژۆی لەسەركراوە و بەجێبەجێكردنی بنەماكانی مادەی (47/دووەم/د)، (جێبەجێكردنی بنەماكانی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانی پەیوەست بەهاتوچۆ و هێماكانی هاتوچۆ لە رێگە گشتییەكان).

دووەم: داواكار بۆ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەبێت مۆڵەتی شۆفێری ناوخۆیی هەبێت كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گشتی بەغدا و پارێزگاكانەوە دەركراوە، رەوایەتی دەركردنەكەی بسەلمێنێت.

سێیەم: پاسپۆرتی عیراقی هەبێت.

چوارەم: ماوەی مۆڵەتی نێودەوڵەتی تەنها بۆ ساڵێكە بەپێی پەیماننامەی نێودەوڵەتی.

پێنجەم: ئەم مۆڵەتە لەناوخۆی عیراق بەكارناهێندرێت.

شەشەم: بڕ و كرێی مۆڵەتی نێودەوڵەتی (یەكەم بەخشین) لەسەر بنەمای خشتەی 1 و (2) لكێنراوە بە یاسای هاتوچۆ ژمارە (8) بۆ ساڵی 2019 لە كەسی داواكار وەردەگیرێت.

حەوتەم: ئەو كەسانەی كە خوازیاری بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتین پێویستە بەڵگەی رەسەنیان هەبێت لەگەڵ فۆتۆكۆپی هەریەك لە:

1-مۆڵەتی شۆفێری ناوخۆیی.
2-پاسپۆرتی عیراق.
3- ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی یەكگرتو.
4- دوو وێنەی رەنگا و رەنگ.

هەشتەم: ئەم رێنماییانە لە بەرواری دەرچونییەوە جێبەجێ دەكرێن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان