عیراقی

عیراق گەشتی ئاسمانی لەگەڵ ئەم وڵاتە رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق گەشتی ئاسمانی لەگەڵ ئەم وڵاتە رادەگرێت
مەودا میدیا-

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، سەرکەوتووبن لە هەوڵەکانیان لەگەڵ لایەنی عیراقی بۆ راگرتنی گەشتی کۆچبەرانی ئەو وڵاتە بۆ بیلاڕوسیا، لە ماوەیەکی نزیکدا عیراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو وڵاتە رادەگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "لە ماوەی ئەم مانگەدا 4889 کۆچبەری نایاسایی لە رێگەی وڵاتی بیلاڕوسیاوە هاتونەتە ناو خاکی ئەڵمانیا کە ئەوەش نیوەی ژمارەی ئەو پەنابەرانەیە کە لەو مانگەدا هاتونەتە وڵاته‌كه‌وه‌".

لە ئێستادا کۆچبەرانی عیراق و هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەشێوەی گەشتیاری روودەکەنە وڵاتی بیلاڕوسیا و دواتر بەرەو وڵاتانی ئەوروپا سنورەکانی ئەو وڵاتە دەبڕن، ئەڵمانیا ماوەیەکە لەگەڵ عیراق لە هەوڵی راگرتنی گەشتی ئاسمانی نێوان بیلاڕوسیا و عیراقدایە. 

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان