کوردستانی

تەق تەق؛ دوو پێشمەرگە بەهۆی هەورەبروسکەوە برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەق تەق؛ دوو پێشمەرگە بەهۆی هەورەبروسکەوە برینداربوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان برینداربوونی دوو پێشمەرگەی لەکاتی ئەرکدا بەهۆی هەورەبروسکەوە لە تەق تەق راگەیاند و دڵنیایشیدا لەوەی ئێستا تەندروستییان جێگیرە.

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو پێشمەرگە لەکاتێکدا لە ئەرکدابوون، بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە شەوی رابردوو لە سنوری ناحیەی تەق تەقی قەزای کۆیە روویداوە و ئێستا باری تەندروستیی ئەو پێشمەرگانە جێگیرە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan