عیراقی
عیراق داهاتی دەروازە سنورییەکانی 10 مانگی ئەمساڵی ئاشکراکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عیراق رایگەیاند، داھاتی دەروازە سنورییەکانی عیراق بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە، و سیستمی ئەلیکترۆنی لە ھەموو دەروازە سنوری و فیدڕاڵییەکان کاراکراوە.
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عیراق رایگەیاند، داھاتی دەروازە سنورییەکانی عیراق بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە، و سیستمی ئەلیکترۆنی لە ھەموو دەروازە سنوری و فیدڕاڵییەکان کاراکراوە.
ئەمڕۆ شەممە عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عیراق بە ئاژانسى ههواڵى عیراقى رایگەیاند "داھاتی ئەمساڵ لە مانگی یەک تا مانگی 10ی 2021 گەیشتووەتە 947 ملیار دینار، ئەوەش لە کاتێکدایە لە 10 مانگە یەکەمی ساڵی رابردوودا داھاتی دەروازە سنورییەکان 885 ملیار دینار بووە، بەو شێوەیەش لە مساڵدا 62 ملیار دینار داھات زیاتر بووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ساڵی 2019 کۆی گشتیی داھاتی دەوازە سنورییەکان تریلیۆنێک و 122 ملیار دینار بووە، داھاتی ساڵی 2020 یش تریلیۆنێک و 194 ملیار دینار بووە.
باسی لەوەشکردووە، سەرەڕایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی جموجۆڵەکان، داھاتی دەروازەکان زیاتر بووە، سیستمی ئەلیکترۆنیش لە ھەموو دەروازە سنوری و فیدڕاڵییەکان کارا کراوە، کە تایبەتە بە وردبینی ئەلیکترۆنی بۆ مامەڵەی گومرگ.
ر. ر
ر. ر