کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و هەندێک جار هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و هەندێک جار هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 24 پلە، سلێمانی 20 پلە, دهۆک 21 پلە، هەڵەبجە 22 و کەرکوک 26 پلە.
ر. ر
بیروڕا



