کوردستانی
خۆپیشاندانی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەرچەندە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا هەموو ئەو خوێندکارانەی کۆنمرەی 99 یان هێناوە لە بەشە پزیشکییەکان وەربگیرێن، بەڵام خۆپیشاندانی دەرچوانی 12ی ئامادەیی بەردەوامە و داوا دەکەن کێشەی ئەوە خوێنکارانەش چارەسەر بکرێت کە نمرەکانیان لە نێوان 70 بۆ 90 دایە و ناویان نەهاتووەتەوە لە هیچ بەشێک.
سەبارەت بەو کێشەیەش عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کێشەی هەموو ئەو خوێندکارانەی کە کۆنمرەی 99 یان هێناوە چارەسەرکراوە و لە بەشە پزیشکییەکان وەردەگیرێن، هەوڵدەدەین کێشەی خوێندکارانی دیکەش چارەسەر بکەین".
یەکێک لەو خوێندکارانەی کە ئەمڕۆ لە خۆپیشندانەکانی بەردەم زانکۆی سلێمانی بەشداربوو بە مەودا میدیای راگەیاند "هەرچەندە کێشەکەی ئێمە چارەسەرکراوە، بەڵام ئێمە وەک پاڵپشتی و پشتگیری لە داوای ئەو خوێندکارانە لێرەین کە کۆنمرەکانیان لە نێوان 70 بۆ 90 دایە و لە هیچ شوێنێک وەرنەگیراون و داوا دەکەین کێشەی ئەوانیش چارەسەربکرێت و رەنجیان بە فیڕۆ نەچێت".
لە سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی خوێندکاران ماوەی پێنج رۆژە دژی وەرنەگیران و ناونەهاتنەوەیان بە کۆنمرەی بەرزەوە لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستیپێکردووە، ئەویش لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان.
ر. ر

بیروڕا