ئابووری

سنە... هەناردەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان بەڕێژەی بەرچاو زیادی كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سنە... هەناردەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان بەڕێژەی بەرچاو زیادی كردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گەشەی بازرگانی لە پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت ئاستی هەناردەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان بەڕێژەی بەرچاو بەرزبوەتەوە و بەشی زۆری بەرهەمەكانیش بۆ بازاڕەكانی عیراق هەناردە كراوە.

شەهریار حەنیفی، بەڕێوەبەری گەشەی بازرگانی لە كشتوكاڵی سنە رایگەیاند " لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا شاری سنە هەناردەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی بەڕێژەی بەرچاو زیادی كردووە و توانیویەتی ئاستێكی پێوانەیی تۆمار بكات".

ئاماژەی بەوەشكردووە "لەو ماوەیەدا توانراوە بە بەهای زیاتر لە 274 ملیۆن دۆلار بەرهەمی كشتوكاڵی هەناردە بكات كە لەسەدا 49ی گرنگی هەناردەی پارێزگاكانی پێكهێناوە".

باسی لەوەشكردووە "بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 84 هەزار تەن هەناردەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان زیادی كردووە لەو پارێزگایەوە، چونكە ساڵی ڕابردوو 445 هەزار تەن هەناردە كرابوو، 10 مانگی رابردوو بەرزبوەتەوە بۆ 529 هەزار تەن".

بە وتەی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی پارێزگای سنە "بەشی هەرەزۆری ئەو بەرهەمە كشتوكاڵیانە بۆ بازاڕەكانی عیراق هەناردە كراوە وەك بەرهەمی تەماتە و شوتی.

ئەوەشی ئاشكراكردووە "هەناردەی بەرهەمە ئاژەڵیەكان بەڕێژەی لە سەدا 80 دابەزیووە هۆكارەكەشی ئەوەبوو قەدەغەی هەناردەی بەرهەمی ئاژەڵی كرابوو بۆ دەرەوە".
Qaiwan
Qaiwan