کوردستانی
روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی مەترسیدار بەهۆی مۆزەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەردوو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە لەبارەی تۆمارێکی ڤیدۆیی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بە بوونی جۆرە کرمێک لەناو بەرھەمی مۆز گوایە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی ترسناکە.
لە روونکردبەوەکەدا هاتووە "بەهۆی بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدۆیی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بەبوونی جۆرە کرمێک لەناو بەرھەمی مۆز گوایە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی ترسناکە، دوای بەدواداچوونی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بۆ بابەتەکە و بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەنداری عیراقی و بەدواداچوونی سەرچاوەکان و هاتنی بەرهەمی مۆز لە دەروازەکان و وەرگرتنی نمونەکانی ناو بازاڕ و کۆگاکان و جۆرەکان و شێوازی هاوردەکردن و بەکارهێنان، بۆمان دەرکەوت کەوا ھیچ حاڵەتێک لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان بوونی نییە".
ئاماژە بەوەشکراوە "هیچ نەخۆشییەک تۆمارنەکراوە بەڵکو ئەم ڤیدیۆیە لە وڵاتانی دیکەی دەرەوەیە و لە چەند دەزگایەکی راگەیاندنی بیانی پێشتر بڵاوبووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ھاوڵاتییانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لە سەلامەتی جۆرەکانی ئەم بەرهەمانە و نەبوونی هیچ نەخۆشییەکی پەیوەندار بەم بابەتە لەگەڵ بەردەوامبوونی بەدواداچوون لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتییان".
س،ر

بیروڕا