کوردستانی

لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە سێ شوان کوژران و برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە سێ شوان کوژران و برینداربوون
مەودا میدیا-

لەماوەی رۆژانی ڕابردوودا لە سنوورەکانی ئورمیە و سەردەشت سێ شوان لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بە تەقەی هێزەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021 هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئورمیە شوانێکیان بە ناوی "وەیسی بادینی" داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوشتوویانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وەیسی بادینی خەڵکی گوندی سورکان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لەلایەن ئەو هێزانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە هۆی خوێنبەربوونەوە دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە، تائێستا تەرمی وەیسی بادینی کە باوکی دوو منداڵیشە رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی هەینی 29ی تشرینی یەکەمی 2021 هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای دۆڵەتووی سەردەشت تەقەیان لە چەند شوانێک کردووە کە لە نزیک ئەو پایگایە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوون.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو،. لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە شوانێک بە ناوی "ئازاد رابت" تەمەن 43 ساڵ و باوکی چوار منداڵ و ژنی براکەی بەناوی "شلێڕ قڕان" تەمەن 40 ساڵ و دایکی منداڵێک بریندار بوون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan